حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 24 MAY 2013 07:47 Erbil, GMT +3

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری‌ وه‌فدێك سه‌ردانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ده‌كات له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا

FRI, 10 AUG 2012 15:47 | PUK Media

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری‌ وه‌فدێك سه‌ردانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ده‌كات له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا و له‌ هه‌واڵی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌پرسێت.

ئێواره‌ی دوێنێ‌ سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌شوێنی پشوودانی خۆی له‌ ئه‌ڵمانیا پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا.

له‌دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی به‌ گه‌رمی له‌هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پرسی و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی كه‌ بۆ ئه‌ژنۆی چه‌پی كرا.

نێچیرڤان بارزانی ئومێدی خۆشی نیشاندا به‌هه‌رچی زووتر كۆتاییهاتنی به‌رنامه‌ی راهێنان و چاره‌سه‌ری سروشتیی كه‌ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا سه‌رۆك مام جه‌لال به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵات به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا كه‌سایه‌تی ئه‌و بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان پێویسته‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و هه‌ستی برایانه‌ و دڵسۆزانه‌ی، دڵنیای كرده‌وه‌ له‌باشی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی و راهێنانی پزیشكی.

له‌ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێویستی یه‌كڕیزیی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌شی كرد بۆ گرنگی به‌هێزكردنی زیاتری نێوانی یه‌كێتیی و پارتی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كی تێدایه‌.


دوایین هەواڵەکان

عیماد ئەحمەد سەردانی هونەرمەند حەمەی نێرگزی كرد

ئێوارەی ئەمرۆ عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت بە ئامادە بونی نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان لە ماڵەكەی خۆی سەردانی هونەرمەندی ناسراو حەمەی نێرگزی كرد و لە نزیكەوە لە باری تەندروستی پرسی و هیوای خواست تەمەن درێژ و تەندروست بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە هونەرو میوزیكی كوردی

په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و به‌رازیل تاوتوێ كرا

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بێت؛ كراوه‌یه‌.

ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پارلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جیا ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی پۆلەندا لە هەرێم كرد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كرد

عیماد ئەحمەد بەشداری كەمپینی ئازاكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات

ووڵاتی ئوسترالیا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان