حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 19 MAY 2013 06:58 Erbil, GMT +3

شاندێکی کۆمپانیای (دار الهندسە) ی لوبنانی سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرد

THU, 9 AUG 2012 14:10 | KRG.org

ئەمرۆ پێنچ شەممە شاندێکی کۆمپانیای (دار الهندسە) ی لوبنانی بە سەرۆکایەتی بەرێز ( نەبیل حەداد) سەرۆکی لقی عێراقی کۆمپانیای ناوبراو ، سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن (جۆنسۆن سیاویش ئەیۆ) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازییان لێکرا .

لە دانیشتنێکدا وێڕای باسکردن لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆژە جۆراوجۆرەکان ، بەرێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بە ماستەرپلانی وەزارەت کرد لە بوارە جیاجیاکاندا بە تایبەتی کەرتی گواستنەوە و پرۆژەکانی ترام و شەمەندەفەر و نوێکردنەوەی پاسەکان و لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیشدا رۆڵی کۆمپانیا و کەرتی تایبەتی بە گرنگ و بایەخدار ناوبرد .
لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان خۆشحاڵیان بۆ بەرەو پێشچوونی هەرێمی کوردستان دەربری و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکان و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا .

شایانی باسە کۆمپانیای (دار الهندسە) لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و لە ریزبەندی کۆمپانیا سەرکەوتوەکانی جیهان بە پلەی (٢٠٠) دێت و لە بواری راوێژکاری ئەندازیاری کاردەکات .


دوایین هەواڵەکان

لەهەولێر دوو پرۆژە مۆڵەتی 10 رۆژیان پێدەدرێت بۆ نەهێشتنی كەموكوڕییەكانیان

لەو بەسەركردنەوە مەیدانیەدا كۆمپانیای (مەمۆ) كەتایبەتە بەپاككردنەوەی شار و (شادی ستی) كەتایبەتن بەدروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بەهۆی پابەند نەبوون بەمافەكانی كرێكاران و خراپی شوێنی چێشت لێنان و نەبوونی مەرجی پاك و خاوێنی و سەلامەتی

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا ئاهه‌نگی پێشوازی ساڵانه‌ی خۆی سازده‌کات

نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ سوپاسی گرووپی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کرد بۆ ئه‌و هه‌موو کار و چالاکیه‌ی گرووپی ناوبراو، به‌ تایبه‌ت دابینکردنی دانیشتنێکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی کورد له‌ 28 مانگی شوباتی ڕابردوو که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته‌ جینۆسایدی گه‌له‌که‌مانی به‌ فه‌رمی ناساند.

فەلاح مستەفا پێشوازی لە نوێنەرانی چەند زانكۆیەكی ئەمەریكی كرد

وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی پۆڵۆنیا و باڵیۆزی کۆماری چیک و نوێَنەری وەزارەتی وزەی تورکیا کرد

به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌له‌كان

ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان پەسندكردنی پەیرەوی ناوخۆی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرزدەنرخێنێت

پارێزگاری هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی كۆماری ئیسلامیان كردو چەند پرسێكی پەیوەست بە پەیوەندی دۆستایەتی و هاریكاریان تاوتوێكرد

عیماد ئەحمەد : لەگەڵ گەشەكردن و فراوان بونی شارەكاندا حكومەتی هەرێم بازنەی خزمەت گوزاریەكان بەر فراوانتر دەكات

فەلاح مستەفا بەجیا پێشوازی لە هەردوو باڵیۆزی كۆماری میسری عەرەبی و چیك كرد

روون كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ