حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 22 MAY 2013 18:14 Erbil, GMT +3

حکوومه‌تى عیراق پێچه‌وانه‌ى ڕێککه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌جووڵێته‌وه‌

WED, 8 AUG 2012 22:58 | KRG.org

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ى ئابى 2012 به‌ سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ 11ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ ڕێوه‌ چوو.

له‌ سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕاپۆرتێکى وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ پێشکه‌ش کرا، تیایدا باس له‌ ڕه‌وشى ئێستاى ئه‌و شوێنانه‌ى ناوچه‌ ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان کرا که‌ جووڵه‌ى سه‌ربازیى سوپاى عیراقى تێدا کراوه‌. له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو که‌ هه‌موو ئه‌و جووڵه‌ سه‌ربازییانه‌ى سوپاى عیراق له‌ ناوچه‌که‌دا کردوویه‌تى، پێچه‌وانه‌ و پێشێلکردنى ئاشکراى ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدرالى به‌غدان که‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیى ئه‌مه‌ریکا له‌ نێوان هه‌ردوولادا واژۆ کراون.

ڕاپۆرته‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها به‌ تێروته‌سه‌لى باسى له‌ خۆدزینه‌وه‌ى حکوومه‌تى عیراق له‌ میکانیزمى هه‌بوونى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ ناوچه‌ ناکۆکى له‌سه‌ره‌کان کرد و تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ حکوومه‌تى عیراق به‌ پلان و به‌رنامه‌ و له‌ پێشێلکردنێکى زه‌قى ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کاندا جووله‌ به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان ده‌کات و سوپا له‌ کێشه‌ و ململانێى سیاسیدا به‌ کار ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو خۆى له‌ هه‌موو ئه‌و پابه‌ندى و ڕێککه‌وتن و میکانیزمانه‌ ده‌دزێته‌وه‌ که‌ پێشتر له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌ریمى کوردستاندا له‌ سه‌ریان ڕێککه‌وتووه‌.

لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، خستنه‌ڕوو و تاتوێکردنى ڕه‌وشى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان و چۆنیه‌تیى باشکردنى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ و که‌موکوڕییه‌کانى بوو. هه‌روه‌ها به‌رنامه ‌و پلانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو کفتوگۆى له‌ سه‌ر کرا که‌ تیادا بایه‌خێکى به‌رچاو به‌ بوارى ئاگرکوژاندنه‌وه‌ و کۆنترۆڵکردنى باشترى ڕێگه‌وبانه‌کان به‌ کامێراى چاودێرى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى سه‌رپێچییه‌کانى هاتوچۆ و داواى دروستکردنى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون بۆ کارمه‌ندانى ده‌زگاکانى سه‌ر به‌ وه‌زارت و هێزه‌کانى ناخۆ، دراوه‌.


دوایین هەواڵەکان

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى‌ زیاترى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ به‌ر باس و داكۆكى له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ ژیانى خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌یه‌؛ بخرێنه‌ ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى‌ كارى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى زوو په‌سند بكرێن و تێبه‌ڕێنرێن

گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جیا ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆنووسى لیژنه‌ى پێكهێنراو له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌‌ بۆ دانانى میكانیزم بۆ كارى كونسوڵگه‌رییه‌ بیانییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستانى تاوتوێ و گفتوگۆ كرد و په‌سه‌ند كرا.

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی پۆلەندا لە هەرێم كرد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كرد

عیماد ئەحمەد بەشداری كەمپینی ئازاكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات

ووڵاتی ئوسترالیا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان

بانکی نێودەوڵەتی بە هاوکاری وەزارەتی کارەبا پرێزنتەیشنێکیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبا سازدا

عیماد ئەحمەد:حكومەتی هەرێم بەخششی هونەری حەسەن زیرەك لە بەرچاو دەگرێ

ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى لە مەڕاسیمی دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان له‌ گوندى باڵندا

پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاو بۆ 51 گوند ئه‌نجام ده‌درێت