حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 19 JUN 2013 13:10 Erbil, GMT +3

ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ ڕاگه‌ياندنى ده‌زگاى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌رباره‌ى پرسی دادگاییكردنی كارمه‌ندی ئاسایش كارزان كه‌ریم

WED, 8 AUG 2012 17:06 | KRG.org

كارزان كه‌ریم، كارمه‌ندی ئاسایش كه‌ له‌ به‌شی (VIP)ى فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كاری ده‌كرد به‌ پله‌ی كۆمیسه‌ری ئاسایش، وه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش دراوه‌ته‌ دادگا نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نووس. هه‌روه‌ها كارزان كه‌ریم له‌و شوێنه‌ی كه‌ كاری تێدا كردووه‌ هیچ سیفه‌تی رۆژنامه‌نووسی نه‌بووه‌ و ته‌نیا كارمه‌ندی ئاسایش بووه‌، هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌كیش لێی هه‌ر له ‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌. بۆیه‌ش داوا له‌ هه‌موو رێكخراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و راستییه‌ له‌پێش چاو بگرن و راستییه‌كه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌شێوێندرێت.

به‌پێی رێوشوێنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی جیهان، كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ پابه‌ندن به‌ رێوشوێنه‌كانی نهێنی پارێزییه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی وڵاته‌كانیان. هه‌ر شتێكیشیان هه‌بێت ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌زگاكه‌یاندا به‌ پێی پله‌به‌نديی وه‌زیفی و به‌رپرسیارێتيی به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رووی خۆیان. هه‌روه‌ها نابێ هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی گومانبارانه‌ و شاراوه‌ له‌ ده‌زگاكانیان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌به‌ر لادان له‌و رێنمایی و رێوشوێنه‌ یاساییانه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كارزان كه‌ریم، به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ و یاساییانه‌ به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌چه‌ند به‌ڵگه‌ی كاری شاراوه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ دراوه‌ته‌ دادگا. دادگاییكردنه‌كه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كیش مافی خۆپاراستنی هه‌یه‌، وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ له‌ كوردستاندا.

ئه‌وه‌ی كه‌ بڵاویش ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ گرتنه‌كه‌ی وه‌ك سزادانیه‌تی له ‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و وه‌ك رۆژنامه‌نووس دراوه‌ته‌ دادگا، ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌. رۆژانه‌ ده‌یان وتار و هه‌واڵ له‌و باره‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگری له ‌هیچ رۆژنامه‌نووسێك بكرێت و هیچ رێوشوێنێكی نایاسایی له ‌لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بكرێت. به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای چاپه‌مه‌نی و یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی پاراستنی كار و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی زامن كردووه‌.

بۆیه‌ لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ هاوكار و پشتیوانمان بن بۆ چه‌سپاندنی یاسا ولێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كانی پیشه‌كه‌یان پێشێل ده‌كه‌ن له‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه هه‌وڵ نه‌درێت ئه‌م ئیجرائاته‌ یاساییه‌ بكرێته‌ موزایه‌ده‌یه‌كی نائسووڵى ونایاسایی و دوا قسه‌ش ته‌نها بۆ دادگایه‌.


ڕاگه‌ياندنى ده‌زگاى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان
8ى ئابى 2012


دوایین هەواڵەکان

وەزیری پەروەردە چەندین پلانی نوێی وەزارەتەكەی بۆ گشەپێدانی پەروەردە ئاشكرا دەكات

وەزیری پەروەدەی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەرەكانی پەرەوەردە لە سنوری سلێمانیدا چەندین پلانی نوێی وەزارەتەكەی بۆ گەشەپێدانی سیستمی پەروەردە لە كوردستان ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت" كێشە ئیدارییەكانی پەروەردە لەچاو گەورەی وەزارەتەكەدا زۆر كەمن"

هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاریا له‌ چه‌ندین بواردا هاوكارى ده‌كه‌ن

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ د. تیبۆر زاتماری؛ باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق كرد كه‌ دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له‌ عیراق، بۆ جارى یه‌كه‌مه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

لە ئەڵمانیا، فەلاح مستەفا بەشداری لە كۆنفڕانسی ئابووری كوردستان كرد

لەكۆبوونەوەیەكدا باس له میكانیزمێكی تۆكمە بۆ برەودان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەبواری كشتوكاڵی كرا

لەدوو دیداری جیادا وەزیری کارەبا لەگەڵ نوێنەرانی ناحیەی باسرمە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای MEP ی لوبنانی کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ ستانداردێكى به‌رزى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى پێشكه‌ش بكرێت.

نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ داهات زیاد بكرێت و خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێنمایی نوێ بۆ خزمەتگوزاری VSAT دەردەکات

فەلاح مستەفا پێشوازی لە بەڕێوەبەری تازەی ڕێكخراوی (HABITAT) كرد

بەرپرسی كاروباری دەرەوەی یەكێتیی ئەوڕووپا سەردانی هەولێری كردو لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە