حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 23 MAY 2013 07:54 Erbil, GMT +3

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ: ئه‌و جووتیارانه‌ی تراکتۆره‌کانیان فرۆشتووه پاره‌که‌یان لێ‌ده‌ستێدرێته‌وه

TUE, 26 JUN 2012 09:39 | KRG.org

له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونی تیمه‌کانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ‌ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو، ده‌رکه‌وت که‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک جووتیار تراکتۆریان به‌ قه‌رزی بانکی کشتوکاڵی وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام له‌جیاتی به‌کارهێنانیان بۆ کاری کشتوکاڵی، فرۆشتوویانه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی دی.
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کشتوکاڵی هه‌ولێر نووسراوی ئاراسته‌ی بانک کردووه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان به‌ یه‌کجار و بۆ کۆنترۆلی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاریی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به‌ سه‌رۆکایه‌تیی "سیروان بابان" وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو بڕیاردرا سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی گشتیی کشتوکاڵ له‌ سلێمانی و دهۆک و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌بێت هه‌مان رێوشوێن بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی تراکتۆریان فرۆشتۆته‌وه‌.


دوایین هەواڵەکان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پارلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد

سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و نیگەرانیی خۆیشی لە قووڵتربوونی كێشەكان و شڵەژانی باری ئەمنی و سیاسیی عێراق بە ئامادەبووان ڕاگەیاند و گوتی: من بەر لە ساڵێك باسی ئەو بارودۆخە خەراپەم كرد كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت و پێشبینیی ئەوەیشم كرد كە ئاراستەی كێشەكان بەرەو كەشێكی پڕمەترسی و تاكڕۆیی و نكۆڵی دەڕوات.

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى‌ زیاترى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ به‌ر باس و داكۆكى له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ ژیانى خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌یه‌؛ بخرێنه‌ ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى‌ كارى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى زوو په‌سند بكرێن و تێبه‌ڕێنرێن

گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جیا ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی پۆلەندا لە هەرێم كرد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كرد

عیماد ئەحمەد بەشداری كەمپینی ئازاكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات

ووڵاتی ئوسترالیا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان

بانکی نێودەوڵەتی بە هاوکاری وەزارەتی کارەبا پرێزنتەیشنێکیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبا سازدا

عیماد ئەحمەد:حكومەتی هەرێم بەخششی هونەری حەسەن زیرەك لە بەرچاو دەگرێ

ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى لە مەڕاسیمی دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان له‌ گوندى باڵندا