حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 23 MAY 2013 09:50 Erbil, GMT +3

دوو بوومەلەرزە هەرێمی کوردستان دە هەژێنن

THU, 14 JUN 2012 13:38 | KRG.org

دوێنێ دوو بوومەلەرزەی جیا هەریمی کوردستانیان گرتەوە و لە هەموو ناوچەکاندا هەستی پێکرا بەڵآم بە خۆشیەوە هیچ زیانێکی ماڵی و گیانی بەدواوە نەبوو .
فازل ئیبراهیم جێگری بەرێوەبەری گشتی بوومەلەرزە و کەشناسی بە سایتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ی راگەیاند: دوێنێ چوارشەممە (١٤-٦-٢٠١٢) و بەکاتی کوردستان لە کاتژمێر هەشت و پەنجا و دوو دەقیقە و چل ویەک چرکە ، لە ناوچەی سلۆپی سنووری هەرێمی کوردستان – تورکیا ، بە دووری (٢٨٠) کیلۆمەتر لە سەنتەری تۆمارکردنی بوومەلەرزەی سلێمانی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٥ . ٥) بەگوێرەی پێوەری ریختەر روویدا و لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان هەستی پێکرا و بە دڵ خۆشیەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێک نییە زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتبێتەوە لە هەرێمی کوردستاندا.
هەروەها بەڕێزیان روونیکردەوە هەردوێنێ لە کاتژمێر چوار و هەژدە دەقیقە و پەنجا چرکە بوومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی سێ پلە و پۆینت حەوت بە ئاراستەی باکوور و دووری بیست کیلۆمەتر لە سەنتەری بوومەلەرزەی سلێمانی تۆمارکرا کە بێ زیان بوو ، له‌ماوه‌ی‌ مانگێکیشدا ئه‌مه‌ سیانزه‌یه‌مین بومه‌له‌رزه‌یه‌ شاری‌ سلێمانی‌ و دەوروبەری دەگرێتەوە .


دوایین هەواڵەکان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پارلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد

سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و نیگەرانیی خۆیشی لە قووڵتربوونی كێشەكان و شڵەژانی باری ئەمنی و سیاسیی عێراق بە ئامادەبووان ڕاگەیاند و گوتی: من بەر لە ساڵێك باسی ئەو بارودۆخە خەراپەم كرد كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت و پێشبینیی ئەوەیشم كرد كە ئاراستەی كێشەكان بەرەو كەشێكی پڕمەترسی و تاكڕۆیی و نكۆڵی دەڕوات.

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى‌ زیاترى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ به‌ر باس و داكۆكى له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ ژیانى خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌یه‌؛ بخرێنه‌ ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى‌ كارى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى زوو په‌سند بكرێن و تێبه‌ڕێنرێن

گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جیا ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی پۆلەندا لە هەرێم كرد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كرد

عیماد ئەحمەد بەشداری كەمپینی ئازاكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات

ووڵاتی ئوسترالیا بە گرنگیەوە دەڕوانێتە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان

بانکی نێودەوڵەتی بە هاوکاری وەزارەتی کارەبا پرێزنتەیشنێکیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبا سازدا

عیماد ئەحمەد:حكومەتی هەرێم بەخششی هونەری حەسەن زیرەك لە بەرچاو دەگرێ

ده‌قى وته‌ى نێچیرڤان بارزانى لە مەڕاسیمی دانانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى بارزان له‌ گوندى باڵندا