حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 25 MAY 2013 23:02 Erbil, GMT +3

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەى بوارى پەروەردەیی داواکارانی پلەى سەرپەرشتیاری لەسەرتاسەرى هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

TUE, 26 JUN 2012 16:12 | KRG.org

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26/6/2012 د. عیسمەت محەمەد خالد وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمی کوردستان، بەیاوەرى جەلال هەمزە کاکەشین بەڕێوەبەرى گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، لەنزیکەوە تاقیکردنەوەی مامۆستایانی پاڵێوراو بۆ پلەی سەرپەرشتیارى، لەهۆڵی ئامادەیی کوردستانی کوڕان بەسەرکردەوە.
لەم سەردانەدا وەزیرى پەروەردە بە رەوشی ئەزموونەکان ئاشنابوو، دووپاتی کردەوە سەرپەرشتیارى پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە، وەزارەتی پەروەردە بەوپەڕی شەفافیەتەوە پرۆسەى ئەزموون و هەڵسەنگاندنی پاڵێوراوان بۆ پلەکانى سەرپەرشتیارى بەڕێوەدەبات..
ئەمڕۆ پرۆسەى تاقیکردنەوەى بوارى پەروەردەیی پلەى سەرپەرشتیاری لە کەشێکی گونجاودا لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان لە هەولێر و ئامادەیی بێخاڵی کچان لە سلێمانی و ئامادەیی کاوەى کوڕان لە دهۆک بەڕێوەچوو، پرۆسەى تاقیکردنەوەو پاڵاوتنی سەرپەرشتیارانیش لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆر بەوپەڕى شەفافیەتەوە بەردەوام دەبێت و، ئەمڕۆش 669 مامۆستا بەشداریان لەم تاقیکردنەوانەدا کرد.


دوایین هەواڵەکان

فەلاح مستەفا بەجیا لەگەڵ شاندێكی یەكێتی ئەوڕوپا و باڵیۆزی فینلەندا كۆبووەوە

فەلاح مستەفا كۆمەككردنی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەیی سیستەمی فیدرالیەت و دیموكراتیەت لە عیراق بە گرینگ وەسف كرد و جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كەوا یەكێتی ئەوروپا گرینگی زیاتر بە هەرێمی كوردستان بدات لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەی كە لە عیراق جێبەجێیان دەكات.

عیماد ئەحمەد سەردانی هونەرمەند حەمەی نێرگزی كرد

ئێوارەی ئەمرۆ عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت بە ئامادە بونی نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان لە ماڵەكەی خۆی سەردانی هونەرمەندی ناسراو حەمەی نێرگزی كرد و لە نزیكەوە لە باری تەندروستی پرسی و هیوای خواست تەمەن درێژ و تەندروست بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە هونەرو میوزیكی كوردی

په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و به‌رازیل تاوتوێ كرا

ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پارلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جیا ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی پۆلەندا لە هەرێم كرد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كرد

عیماد ئەحمەد بەشداری كەمپینی ئازاكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات